له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا مامۆستا ڕه‌ئووف ئیسلاحجوو به‌رپرسی لقی كوردستان، وێڕای ئاماژه به بانگه‌وازی و ئامانجی پێغه‌مبه‌ران و ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی سروش، وتی كه له‌نێو مرۆڤه‌كاندا، هێندێ تایبه‌مه‌ندی كامڵبوون له پێغه‌مبه‌راندا كۆ بۆته‌وه و به واتای قوڕئان، ئه‌وان به پله‌ی «نعم العبد» گه‌یشتوون. ئه‌و له درێژه‌دا وێڕای ئاماژه به ڕۆڵی داوای لێخۆشبوونكردن و كردهوهخوازبوونی پێغه‌مبه‌ران له ژیانیاندا، وتی كه پێغه‌مبه‌ران به‌رده‌وام له كاری چاكه‌دا پێشه‌نگ بوون و بۆیه پێویسته ئێمه‌ش به ڕوانگه‌یه‌كی كردهوهخوازانه، ژیانی پێغه‌مبه‌ران بكه‌ینه سه‌رباشقه‌ی خۆمان.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، ئیدریس دوستی جێگری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی لقی كوردستان، ڕاپۆڕتێكی له چالاكییه‌كانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لق ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد. هه‌روه‌ها له‌و دانیشتنه‌دا گرینگ‌ترین چالاكییه‌كانی ئه‌و شاره، له‌لایه‌ن به‌رپرسی نووسینگه‌ی شاری دیوانده‌ره و به‌رپرسانی جێگریی ئه‌و به‌شه ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرا.
له‌و دانیشتنه‌دا كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد، عه‌تا ڕه‌حیمی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی دیوانده‌ره وێڕای به‌خێرهاتنكردنی به‌رپرسانی لق و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری دیوانده‌ره، خۆشحاڵی خۆی بۆوهیكه ده‌رفه‌تێكی دوباره بۆ كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنی ئیمانی ته‌یار بووه، ده‌ربڕی.
بۆچوونه‌کان